نەخۆش و دەردەدارم دەردەکەم توولانییە
دەچم بۆ لای یاری خۆم ئەرێ شۆڕەژن گیانە ڕوو بەخاڵ قەد حەکیمی وا نییە
دوو بە دوو ئەی دوو بە دوو ئاور لە جەرگم بەر بوو
ئەرێ بێنە ماچت کەم ئەرێ شۆڕەژن گیانە ڕوو بەخاڵ قەد ئیسلام نابێ بە جوو
نەخۆش و دەردەدارم بۆ باڵات بێقەرارم
ڕوحمی خێرت بێ لێوئاڵ
ڕوحمی خێرت بێ یارم ئەرێ شۆڕەژن گیانە ڕوو بەخاڵ ڕەنگزەرد و لێوبەبارم
ڕوحمی خێرت بێ لێوئاڵ ئەرێ شۆڕەژن گیانە ڕوو بەخاڵ بە باڵات گرفتارم
دوو بە دوو ئەی دوو بە دوو ئاور لە جەرگم بەر بوو
ئەرێ بێنە ماچت کەم ئەرێ شۆڕەژن گیانە ڕوو بەخاڵ قەد ئیسلام نابێ بە جوو
نەخۆش و دەردەدارم جەرگ و دڵم سووتاوە
ڕوحمی خێرت بێ لێوئاڵ
ڕوحمی خێرت بێ یارم ئەرێ شۆڕەژن گیانە ڕوو بەخاڵ هێزی ئەژنۆم نەماوە
ڕوحمی خێرت بێ لێوئاڵ ئەرێ شۆڕەژن گیانە ڕوو بەخاڵ هێز لە ئەژنۆم بڕاوە
دوو بە دوو ئەی دوو بە دوو ئاور لە جەرگم بەر بوو
ئەرێ بێنە ماچت کەم ئەرێ شۆڕەژن گیانە ڕوو بەخاڵ قەد ئیسلام نابێ بە جوو