ئەی خودا مەجنوون و سەرگەردانە خۆم
دڵبرین و زار و بی سامانە خۆم
من لە شوونی یار وە شارانی غەریب
دڵنەماو و بێکەس و گریانە خۆم
ڕامشگەری سینگت جوانە ئافەرین
ئەو لێوە ئاڵانەت بێنە پێکەنین
چاوت ڕەشە دڵدار ئەمن قوربانت بم
ماڵت لە کوێدایە شەوێ میوانت بم
لاکەرەوە یار بەقوربانت بم
من فدای ئەبرۆی وەکوو کەمانت بم
ها لە کوێنە ماڵەکەت ئەی نازەنین
با بزانم تا شەوێ میوانت بم
ڕامشگەری سینگت جوانە ئافەرین
ئەو لێوە ئاڵانەت بێنە پێکەنین
چاوت ڕەشە دڵدار ئەمن قوربانت بم
ماڵت لە کوێدایە شەوێ میوانت بم
ئەی خودا بۆ وایە چاوکەژاڵەکەم
بۆ ناپرسی لە دەرد و حاڵەکەم
من پەریشانم وەکوو ئەگریجەکەی
بۆچی دوورە بۆچی نایێتە ماڵەکەم
ڕامشگەری سینگت جوانە ئافەرین
ئەو لێوە ئاڵانەت بێنە پێکەنین
چاوت ڕەشە دڵدار ئەمن قوربانت بم
ماڵت لە کوێدایە شەوێ میوانت بم
دڵبەرا کاتێ نییە زارت نەبم
یا بە یادی زولفی ڕەشمارت نەبم
خوا گەواهە ئەی نگاری نازەنین
شەو نییە بیمار و ناڵانت نەبم
ڕامشگەری سینگت جوانە ئافەرین
ئەو لێوە ئاڵانەت بێنە پێکەنین