سەعید قەندی

شەمی شەبستان

بە دەنگی: سەعید قەندی
شێوەزار: سۆرانی و کەڵهوڕی
138
شەمی شەبستانی منی نووری دوو چاوانمی
مورغی غەزەلخانی منی سەروی خەرامانمی
لە دووریت من بیمارم ڕەحمێ بکە وە حاڵم

شەو تا سەحر گریان منم، بێگانە لە گیانانم
بێ یار و بێ سامان منم، تەنیا و سەرگەردانم
هەم ناڵی و ناڵان منم هەم دەردی بەدحاڵانم
بێگانە لە گیانانم ئای تەنیا و سەرگەردانم

تۆ دین و ئیمانێ منی ڕوح و دڵ و گیانمی
مورغی غەزەلخانمی سەروی خەرامانمی
دەستی من و دامانت جامی مەیە چاوانت
شەو تا سەحر گریان منم، بێگانە لە گیانانم
بێ یار و بێ سامان منم، تەنیا و سەرگەردانم
هەم نالی و ناڵان منم هەم دەردی بەدحاڵانم
بێگانە لە گیانانم ئای تەنیا و سەرگەردانم