ناسر ڕەزازی

یادی مەرزیە

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
128
ئەرێ توخوا باوان ئەرێ ئاخ ئازیز وەی ڕۆ
ئەرێ وەختە فەرقان کەم ئەرێ باوان لەبۆ دیدارت ئاخ
مەگەر لە خەودا ئەرێ ئازیز بتبینم جارێ
شەو بێ یاکو ڕۆژ ئەرێ باوان
هەر لەبەر چاومی ئاخ ئازیز
هاوڕێی هەتایی ئەرێ باوان ئۆی ئۆی کزەی هەناومی

لەو ڕۆژەوەی کە وا تۆ منت بەجێ هێشت
دەرد و خەم و پەژارەت بە دڵ بە من چێشت
دەرد و خەم و پەژارەت ئاخ بە دڵ بە من چێشت
دەرد و خەم و پەژارەت بە دڵ بە من چێشت
هەناوم گشت برینە ئای نۆقمە لە زووخا
ئاخ هێلانەی مەلیی ڕۆحم ئاخ سەرپاکی ڕووخا
هێلانەی مەلی ڕۆحم سەرپاکی ڕووخا

دین و گەرووی گۆرانیم تاسا بەجارێ
هەست و سۆزی دەروونم سۆی لێ دەبارێ
ئاخ باخی دڵم بەجارێ بوو بە خەزەڵوەر
ئاخ گوڵم ئاوێزی دڵم شاژنی هونەروەر

ئێستاش بۆنی هەناسەت بۆنی گوڵە بۆم
ئاخر من هەر عاشقەکەی سوێن بە سەری تۆم
منیش پەیمانە هەر دێم دەبمە میوانت
دەبمە هاوڕێی هەتایی دەرگا و دیوانت

هۆنراوە: شاهۆ تۆفیق