ناسر ڕەزازی

هاوار ئەی هاوار

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
152
ئەوە بەهارە گوڵ سەر دەرتێرێ
بەڵام گوڵی من ئۆی ئۆی بە خاک ئەسپێرێ
بەڵام گوڵی من وەی ڕۆ بە خاک ئەسپێرێ
هاوار ئەی هاوار هاوار ڕەنجەڕۆ
کێ ئاگادارە وەی رۆ لە جەرگی بە سۆ؟

نەمامێکم نا وەی ڕۆ بە لێو چەمەوە
نەمام هاتە بەر وەی ڕۆ لێمیان سەندەوە
هاوار ئەی هاوار هاوار ڕەنجەڕۆ
کێ ئاگادارە دایە گیان لە جەرگی بە سۆ؟
کێ ئاگادارە وەی رۆ لە جەرگی بە سۆ؟

نەماێکم نا وەی ڕۆ نەمام بەر بێرێ
نەمزانی نەمام وەی وەی ڕیشەم دەرتێرێ
نەمزانی نەمام هاوار ڕیشەم دەرتێرێ
هاوار ئەی هاوار هاوار بێ هانام
جەرگسووتان ڕیشەی وەی ڕۆ لە بن دەرهێنام
جەرگسووتان ڕیشەی دایە گیان لە بن دەرهێنام
جەرگسووتان ڕیشەی وەی ڕۆ لە بن دەرهێنام