ناسر ڕەزازی

لەنجە گیان بە لەنجە و کاڵە بەی کاڵێ

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
137
لەنجە گیان بە لەنجە

ئەی سەرزەوی بە شەوق گیانە ڕووناکیت ئاوان
هەی باڵات نەمامی لەیلێ نەوتوولی ساوان
گیان
ئەرێ باڵات نەمامی هەی هەی نەوتوولی ساوان
لەنجە گیان بە لەنجە

ئەی پرچت پارێزەی گیانە پەخشانی کاوان
ئەی گۆنەت گوڵخونچەی لەیلێ تازە کراوان
ئەی گۆنەت گوڵخونچەی هەی هەی تازە کراوان
لەنجە گیان بە لەنجە ئۆخەی بە لار و لەنجە
بارە سێو باری کریە لەو شارەکەی هەڵەبجە

ئەی سینەت بە لیمۆی گیانە گوڵ بە دەم ئاوان
ئەی باڵات بە وێنەی لەیلێ خونچەی شەتاوان
گیان
ئەرێ باڵات بە وێنەی هەی هەی خونچەی شەتاوان
لەنجە گیان بە لەنجە ئۆخەی بە لار و لەنجە
بارە سێو باری کریە لەو شارەکەی هەڵەبجە

هەر وا دەڕوا دەڵێی پۆڕە کاڵە بەی کاڵێ
توخوا ئازیز دڵ مەگۆڕە کاڵە بەی کاڵێ

ئەی باغی گوڵانم پێ بسپێرە
غونچە بە غونچە بیژمێرە
یەکی کەم بوو پێم ببژێرە کاڵە بەی کاڵێ
توخوا مەردانە بوێرە کاڵە بەی کاڵێ
ئەرێ ئێستا بە وەفا بنوێرە* کاڵە بەی کاڵێ

ئەی لە دوێنەوە لە پێرەوە کاڵە بەی کاڵێ
لە دوێنەوە لە پێرەوە کاڵە بەی کاڵێ
گریام بە چاوی کوێرەوە کاڵە بەی کاڵێ
تۆراوم ئاشتم کەرەوە کاڵە بەی کاڵێ

ئەرێ هەرچەند دەکەم ڕا و ڕایە کاڵە بەی کاڵێ
گەوهەرم کەوتە دەریایە کاڵە بەی کاڵێ
بە سەد غەواس بۆم دەرنایە کاڵە بەی کاڵێ

ئەی یاخوا هەر وا گەرد و تۆز بێ کاڵە بەی کاڵێ
یاخوا هەر وا گەرد و تۆز بێ کاڵە بەی کاڵێ
دەسرۆکەی لە ملان ئاڵۆز بێ کاڵە بەی کاڵێ
بەڵکم جەژنی لێ پیرۆز بێ کاڵە بەی کاڵێ
هەر رۆژێکت نەورۆز بێ کاڵە بەی کاڵێ
هەموو ڕۆژێکت نەورۆز بێ کاڵە بەی کاڵێ