ناسر ڕەزازی

خاڵ دانە دانە دانە

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
144
خاڵ دانە دانە دانە خاڵ دانە دانە دانە
چاوگەلی یاری نازەنین ئەستێرەی بەربەیانە

شەنگی گوڵی ئەوینی کچێ فریشتەی سەرزەوینی
سەرچاوەی پێکەنینی سروەی بەهاری ژینی
سەرچاوەی پێکەنینی ئاخ سروەی بەهاری ژینی
خاڵ دانە دانە دانە خاڵ دانە دانە دانە
چاوگەلی یاری نازەنین ئەستێرەی بەربەیانە

نازدارەی خەمڕەوێنم کچێ تا کەی لە تۆ ڕامێنم
بە ئاواتی ئەو ڕۆژەم ئاخ کۆرپەی دڵت بدوێنم
خاڵ دانە دانە دانە خاڵ دانە دانە دانە
چاوگەلی یاری نازەنین ئەستێرەی بەربەیانە

ئای کە بەناز بەنازی ناسکۆڵ گەردن گازی
بە قەد لەرەی ئەو دڵەم بۆ هەڵپەڕینێ سازی
ئاخ بۆ هەڵپەڕینێ سازی

چەند وردیلە و شەرمنی ناز دەکەی بە ڕێگاوە
گەشەی چاوە مەستەکەت بێ ئەندازە خەمڵاوە
ئای کە بەناز بەنازی ناسکۆڵ گەردن گازی
بە قەد لەرەی ئەو دڵەم بۆ هەڵپەڕینێ سازی
ئاخ بۆ هەڵپەڕینێ سازی

گوڵە ئەستێرەی ئەوینم بووی بە ڕووناکی ژینم
تەنیا لە چاوی تۆدا هەتاوی ڕوون دەبینم
ئای کە بەناز بەنازی ناسکۆڵ گەردن گازی
بە قەد لەرەی ئەو دڵەم بۆ هەڵپەڕینێ سازی
ئاخ بۆ هەڵپەڕینێ سازی