حەمە جەزا

مەقامی بێوەفا

بە دەنگی: حەمە جەزا
شێوەزار: سۆرانی
143
بێوەفا بۆچی بۆ بەجێت هێشتم
لە خۆشەویستی چیت بۆ نەگەشتم
ئامان ئەی گیان
بۆچی پێم بڵێ گونام چی بوو
بۆ دەردیسەری تەنیا من چێشتم
ئامان ئاخ ئای ئای گیان

بۆ پێت نەوتم هەر لە یەکەم جارە
بە دەسگیرانی بە دۆستی بڕیار*؟؟؟
تاکوو تووشی دەردی دڵ نەبام
ئامان ئاخ و هەزار ئاخ منم گرفتار ئای گیان ئازیز

کاتێ عەڵقەم دی لەم پەنجە نەرم
قەت بڕوام نەکرد دڵ جارێ گەرمە
دەستی یەکێکت گرتووە لە ناو*؟؟؟
منت لەبیر کرد قەت نەتگوت شەرمە
ئای دیدەم ئاخ

شەرت بێ تا ماوم دڵ بە کەس نەدەم
بە ئاواتت بژیم مەیلت بەرنەدەم
بە فرمێسکی چاو تۆم بێتەوە یاد
ناوی تۆش نەبێ سەر زار *؟؟؟

*؟؟؟= ئەو بەشانەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی بەشی "ڕاپۆرتی هەڵە" بۆمانی بنووسن.
زۆر سپاس