حەمە جەزا

بەناز گیان بەناز

بە دەنگی: حەمە جەزا
شێوەزار: سۆرانی
130
ئەرێ تەنیا گوڵێک بووی گیانە بە دەم یاڵەوە
ئەرێ تەنیا گوڵێک بووی جوانێ بە دەم یاڵەوە
ئەرێ عاجز بووی وە دەست جوانێ بای شەماڵەوە
ئەرێ بەناز گیان بەناز کچێ بەنازت کردم
ئەرێ بەناز گیان بەناز ڕۆڵە بەنازت کردم
ئەرێ منداڵی دوێنێم گیانە تۆ پیرت کردم
کچێ منداڵی دوێنێم جوانێ تۆ پیرت کردم

ئەرێ دوو چاوی بازت جوانێ بوون بە جەلابم
کچێ دوو چاوی بازت نازەنین بوون بە جەلابم
ئەرێ عەمریان پێ بکە توخوا نەدەن عەزابم
ئەرێ عەمریان پێ بکە نازەنین نەدەن عەزابم
ئەرێ بەناز هەی بەناز کچێ بەنازت کردم
ئەرێ بەناز جوان بەناز ڕۆڵە بەنازت کردم
ئەرێ منداڵی دوێنێم گیانە تۆ پیرت کردم
کچێ منداڵی دوێنێم نازەنین تۆ پیرت کردم

ئەرێ چەندم پێ وتی جوانێ بە تەگبیرم بی
وەڵا چەندم پێ وتی نازەنین بە تەگبیرم بی
ئەوە بە قسەت نەکردم یاڕەبی خوداگیرم بی
ئەرێ بە قسەت نەکردم جوانێ خوداگیرم بی
ئەرێ بەناز هەی بەناز کچێ بەنازت کردم
ئەرێ بەناز دەی بەناز ڕۆڵە بەنازت کردم
ئەرێ منداڵی دوێنێم گیانە تۆ پیرت کردم
ئەرێ منداڵی دوێنێم نازەنین تۆ پیرت کردم

ئەرێ یاڕەب هەڵکەنی جوانێ ئەو کێوە لە بن
ئەرێ دەبا هەڵکەنین نازەنین ئەو کێوە لە بن
ئەرێ دەبا دەرکەوێ جوانێ دوو دیدەی من
ئەرێ دەبا دەرکەوێ جوانێ دوو دیدەی من
ئەرێ بەناز هەی بەناز کچێ هات بەنازەوە
ئەرێ بەناز گیان بەناز کچێ هات بەنازەوە
ئەرێ جەرگی دام وە دەس جوانێ کەبابسازەوە
ئەرێ کەبابچی جنیی جوانێ بە پیازەوە