دەشتی مام حەسەن هەمووی بە گوڵ بێ
هەمووی بە قوربان ناعیم دەم کوڵ بێ
وەی وەی لە خانم مات و مەلوولە
نە چاوی ڕەشتووە نە زولفی لوولە
هەستە لە خەوێ، بزانە چیم دەوێ
لە گەردنی زەردت، دوو ماچم دەوێ
وەی وەی لە خانم، مات و مەلوولە
نە چاوی ڕەشتووە، نە زولفی لوولە
دڵم غەرقی غەم بووە، پێدەچی دووا دوواییمە
ڕەنگی مردووم لێ نیشتووە، بەڵام چاوم قایمە
هەموو دونیا هی من بێ، بە ماڵی خۆم نایزانم
چوار دەورم باخ و گوڵ بێ، پیری دەشکێنێ باڵم
ئاوەکەی دوکان، قوول و بێ بنە
لەو جووتە خوشکە، یەکیان هین منە
وەی وەی لە خانم، مات و مەلوولە
نە چاوی ڕەشتووە نە زولفی لوولە