ئێوارەیە وا، هەڵگرە سا گۆزەیی تازە
ڕێی کانی قوبان! مونتەزیری جیلوەیی نازە
بەردەرگەکەتان قیبلەیی ڕووی ئەهلی نیازە
ئێوارەیە وا، هەڵگرە سا گۆزەیی تازە!
سەر جادە موعەتتەر کە بە بۆی خونچە وو مێخەک
بەو لەنجەیەوە بەستە بڵێت ورشەیی خامەک
هاڕەی کەمەرە و پڵپڵە و گوارە و کرمەک
ئێوارەیە وا، سا هەڵگرە گۆزەیی تازە!
هۆنراوە: گۆران