حەمە جەزا

بە لەنجە و بە لەنجە

بە دەنگی: حەمە جەزا
شێوەزار: سۆرانی
142
بەلەنجە و بەلەنجە ئۆخەی ئۆخەی بەلەنجە
بەلەنجە و بەلەنجە وەی وەی وەی وەی بەلەنجە
ئەی بە هیچ نامکوژێ بە ڕووی نیساری پەنجە*؟؟؟

ئەرێ لەرەی لەنجەکەی هاوار با ئەیشەکێنێ
هەی لەرەی لەنجەکەی وەی وەی با ئەیشەکێنێ
ئەرێ لە گوێسوانان لەنجەت کوڕ ئەبزوێنێ
هەی لە گوێسوانان وەی وەی کوڕ ئەبزوێنێ
بەلەنجە و بەلەنجە ئۆخەی ئۆخەی بەلەنجە
ئەرێ بە هیچ نامکوژێ بە ڕووی نیساری پەنجە*؟؟؟

ئەرێ ڕێبواری سەر ڕێت گیانە لاوی ئەم دێیە
ئەرێ ڕێبواری سەر ڕێت هاوار لاوی ئەم دێیە
ئەی گشتی بە فیدای جوانێ خاکی بەرپێیە
هەی گشتی بە فیدای هاوار خاکی بەرپێیە
بەلەنجە و بەلەنجە ئۆخەی ئۆخەی بەلەنجە
ئەرێ بە هیچ نامکوژێ بە ڕووی نیساری پەنجە*؟؟؟

لە باخان دەکات لە شەوقی جوانی
کار و فەرمانم بووەتە زیندانی

ئەرێ لە ڕێگا دەرکەوت هاوار ئاو دێنێ بۆ ماڵ
ئەی لە ڕێگا دەرکەوت جوانێ ئاو دێنێ بۆ ماڵ
هەی چارۆکەی تەڕی گیانە ئەیدا لە خڕخاڵ
هەی چارۆکەی تەڕی توخوا ئەیدا لە خڕخاڵ
بەلەنجە و بەلەنجە ئۆخەی ئۆخەی بەلەنجە
ئەی بە هیچ نامکوژێ بە ڕووی نیساری پەنجە*؟؟؟

*؟؟؟= ئەو وشەیەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی بەشی "ڕاپۆرتی هەڵە" بۆمانی بنووسن.
زۆر سپاس