پێیەک بنێ بە سەرما بەسەر کراسی بەرما
لە نەخشی ئێوە زیاتر نییە لە نێو جگەرما
پێیەک بنێ سەر گۆڕم ئێستا بێ شێعر و کۆڕم
لەم گۆڕە تاریکەوە چاو لە ئێوە ئەنۆڕم
پێیەک بنێ بە سەرما بەسەر کراسی بەرما
لە نەخشی ئێوە زیاتر نییە لە نێو جگەرما
ئێوارەی دەباشانێ بە شێعرێ بە پەخشانێ
کاتێ نەشئەبوون هەموو ئاخ بۆ سۆزی دیلانێ
کفن بکەن بە بەرما بەسەر کراسی بەرما
لە نەخشی ئێوە زیاتر نییە لە نێو جگەرما
ئێوارەی سەرچنارێ یادم بکەن جار جارێ
بە هەڵبەست و گۆرانی ساڕێژی کەن ئازارم
کفن بکەن بە بەرما بەسەر کراسی بەرما
لە نەخشی ئێوە زیاتر نییە لە نێو جگەرما