محەمەد ماملێ

ڕاستی ڕاستی

بە دەنگی: محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
100
ئەرێ سەد جار بە قورعان جوانێ گیان بە مەستیی چاوت
ئەی هاوار بە مەستیی چاوت
ئەرێ بە کۆسەی هەجیج نازەنین نەمبردووە ناوت
ئەی هاوار نەمبردووە ناوت
ئەی ڕاستی ڕاستی ڕاستی
گیانە هەنارە لەسەر دەستی
ئاخ هەنارە لەسەر دەستی
جوانێ بەناز ڕامەبرە ناکرێ تاوێک ڕاوەستی
ناکرێ تاوێک ڕاوەستی
من ئەو کیژەم خۆش دەوێ هەر وەکوو بۆت پەرەستی

ئەرێ هەی داد هەی بێداد جوانێ گیان کەس دیار نییە
ئەی هاوار کەس دیار نییە
ئەرێ کەس لە دەردی کەس جوانێ گیان خەبەردار نییە
ئەی هاوار خەبەردار نییە
ئەی ڕاستی ڕاستی ڕاستی
گیانە هەنارە لەسەر دەستی
ئاخ هەنارە لەسەر دەستی
جوانێ بەناز ڕامەبرە ناکرێ تاوێکت ڕاوەستی
ناکرێ تاوێک ڕاوەستی
من ئەو کیژەم خۆش دەوێ هەر وەکوو بۆت پەرەستی

ئەرێ دڵەکەی من چۆنە گیانە جوانێ دڵەکەی تۆش وا بێ
ئەی هاوار دڵەکەی تۆش وا بێ
ئەرێ با دایک و باوکت جوانێ گیان هەر ناڕەزا بێ
جوانێ گیان هەر ناڕەزا بێ
ئەی ڕاستی ڕاستی ڕاستی
گیانە هەنارە لەسەر دەستی
ئاخ هەنارە لەسەر دەستی
جوانێ بەناز ڕامەبرە ناکرێ تاوێکت ڕاوەستی
ناکرێ تاوێک ڕاوەستی
من ئەو کیژەم خۆش دەوێ هەر وەکوو بۆت پەرەستی