محەمەد ماملێ

بێ تۆ بیمار و بێ حاڵم ئەوشۆ

بە دەنگی: محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
93
زۆرم پێ خۆشە میوانم بی ئەوشۆ
زۆرم پێ خۆشە جیرانم بی ئەوشۆ

وەرە مەشکێنە دڵ چاوڕەش بۆت دەناڵم
شێت و شەیدای چاوکاڵم
سەرمەستم من گیانە شووشەی دڵەکەم شکاوە
بێ تۆ بیمار و بێحاڵم ئەوشۆ

غەمزەی چاوی بازت کوشتوومی ئەوشۆ
لەرەی مەمکۆڵانت کوشتوومی ئەوشۆ

بڕۆ دڵم شکا نازدار ئەی ئازیزم
بەخودای من لە تۆ زیزم
سەرمەستم من گیانە شووشەی دڵەکەم شکاوە
بێ تۆ بیمار و بێحاڵم ئەوشۆ
بێ تۆ بیمار و عەبداڵم ئەوشۆ

ساقی بۆم تێکە شەرابی حەو ساڵە
بیخۆم بە سڵامەتیی ئەو چاوکەژاڵە

لە دڵی شکاوی من دەنگی سێتارم دێ
خرمەی بازنەی یارم دێ
سەرمەستم من گیانە شووشەی دڵەکەم شکاوە
بێ تۆ بیمار و بێحاڵم ئەوشۆ
بێ تۆ بیمار و عەبداڵم ئەوشۆ