ئاخ چۆن لە سەفەر بووی لە من ببووی قات
ئاوا هاتەوە جوانێ گیان یاری دووروڵات
خاڵی دەمەکەت وردەڕێز مەکە
ئەمن شێتی تۆم جوانێ گیان لێم پارێز مەکە
ئەمن شێتی تۆم ئەی هاوار لێم پارێز مەکە
ئەمن پێبەستی هەودای زولفانم
بە ئێشی دەردم جوانێ گیان تازە دزانم
گەردنبەندەکەت مەتای گرانبار
شۆڕابەی سینگت جوانێ گیان لە عالەم دیار
وەکوو دێوانان شێت و هار مەکە
چاوت گۆناگۆن جوانێ گیان لێم بە خومار مەکە
بیکە بۆ خاتری عیشقی لەدەستچوو
سەرت هەڵێنە جوانێ گیان ئاورم تێ بەربوو
چنار و لاولاو سەریان بووە بە گیر
من بۆچی دەگریم جوانێ گیان بە چیم دەکەن ژیر