زەکەریا عەبدوڵڵا

تەنیایی

بە دەنگی: زەکەریا عەبدوڵڵا
ئەلبۆم: لاپەڕەی سپی
شێوەزار: سۆرانی
123
کەس بە هانای دڵم نایە هەستی تەنیایی دەمخوا
دوور لە تۆ دونیام خامۆش بوو تۆ کەی دێیتەوە توخوا؟
تەمەن لە دووریت بەسەرچوو کوا گەڕانەوەت ئەی کوا؟
ساڵەهایە چاوەڕێتم گوڵی ئومێدم نەڕوا
ژیان بێ تۆ بەڵایە، دەردێکە بێ دەوایە
خەمی دووریت ئازیزم دەریایە لە بن نایە
دڵی بێ تۆم تەنیایە بێ پەنا و بێ هانایە
شەوی بێ تۆیی گیانە تاریکە و بێ چرایە
ئەسیری دوو چاوی خومارم شێتانە
بێچارەی تەنیاییم غەریبم لێرانە
هەتا دێی دڵی من گیرۆدەی گریانە
دەسا تۆش چارەی کە ئەم دەردە گرانە
وەرە خەندەم بۆ بێنە تۆ تەنیاییم بشکێنە
لە باخی دڵی شەیدام گوڵی ئەوین بڕوێنە

هەرچیم هەبێ بێ تۆ تەنیام ڕۆحیشم بێ نەوایە
هەموو دونیا لە دەورم بێ هەر وەک بیابان وایە
هەستی تەنیایی دەمکوژێ و ئۆقرەم هەر لە تۆدایە
تا کەی من هەر چاوەڕێ بم دەسا ڕەحمێک خودایە
بیرت دەکەم من گیانە تەنیایی دەرد و ژانە
گوێ بگرە لە ترپەی دڵ بۆ تۆیە ئەم لێدانە
زامی ئەم دابڕانە دونیای کردمە وێرانە
دەبا بەس بێ تەنیایی ژیان بە تۆوە جوانە
ئەسیری دوو چاوی خومارم شێتانە
بێچارەی تەنیاییم غەریبم لێرانە
هەتا دێی دڵی من گیرۆدەی گریانە
دەسا تۆش چارەی کە ئەم دەردە گرانە
وەرە خەندەم بۆ بێنە تۆ تەنیاییم بشکێنە
لە باخی دڵی شەیدام گوڵی ئەوین بڕوێنە