زەکەریا عەبدوڵڵا

ڕۆژانی خۆشەویستی

بە دەنگی: زەکەریا عەبدوڵڵا
ئەلبۆم: لاپەڕەی سپی
شێوەزار: سۆرانی
140
ئاخ بۆ ڕۆژانی بەسەرچوو
پڕ لە شادی و بەختیاری
لە دڵداری
ئاخ بۆ ڕۆژانی بەسەرچوو
دوور لە ئازار و خەمباری
لە بێ دۆستی، لە بێ یاری

ژیانی بێ ئەوین ژانە
ژینی بێ عەشق کوا ژیانە!؟

ئاخ بۆ ڕۆژانی بەسەرچوو
پڕ لە ئەوین بوو شەوگاری
یار بە ناز و لەنجەی
کۆڵێ عەشقی لێ دەباری

ئاخ بۆ ڕۆژانی بەسەرچوو
پڕ لە خونچەی نەوبەهاری
عاشق دەبووم بە ناچاری
ئاخ بۆ ڕۆژانی بەسەرچوو
پڕ لە خونچەی نەوبەهاری
لە سیحری چاوی خوماری
عاشق دەبووم بە ناچاری

کەی دێیەوە خۆشەویستی
چاوەڕێتم بێ تۆ دێوانەم