شاناز زاهیر

هەڵوەدای تۆم (ئای فەلەک)

بە دەنگی: شاناز زاهیر
شێوەزار: سۆرانی
101
ئای فەلەک بۆچ من دوور لە لەیلا بم
شێت و شەیدا بم یاران لە سوێی یاری نازەنینم
هەڵوەدای دوو چاوی جوانی تۆم
دەربەدەر بە دوای وردەخاڵی تۆم
چارەیەک چی بکەم هەی عەزیزم یاران
من لە دووری تۆ حاڵم پەشێوە
کەوتووم لە جێوە یاران
بێکەس و غەریب لە شاران
هەڵوەدای دوو چاوی جوانی تۆم
دەربەدەر بە دوای وردەخاڵی تۆم
چارەیەک چی بکەم هەی عەزیزم یاران

هۆنراوە: هاشم نانەوازادەگان