ئاخ بارانی خەیاڵ سووک تێپەڕ دەبوون
بارانی خەیاڵ سووک تێپەڕ دەبوون
خەیاڵی ناسک کەسم های ئەرێ زوو جێگیر دەبوون
هەی نازدار ئەی گیان
ئای فەلەک تا کەی دوور لە لەیلا بم
شێت و شەیدا بم یاران لە سوێی یاری نازەنینم
یاری من دیار نێ چۆتە سەفەرێ
بانگ کەنە شەماڵ بەرێ
نامەی بێکەسیم بۆ یارێ
هەڵوەدای دوو چاوی جوانی تۆم
دەربەدەر بە دوای وردەخاڵی تۆم
چارەیەک چ بکەم ئەی عەزیزم یاران
من لە دووری تۆ حاڵم پەشێوە
کەوتووم لە جێوە یاران
بێکەس و غەریب لە شاران
ئێشی زامی دڵ بێچارەی کردم
من لە سوێت مردم یاران
بێ تۆ ماومەوە لە دیاران
هەڵوەدای دوو چاوی جوانی تۆم
دەربەدەر بە دوای وردەخاڵی تۆم
چارەیەک چ بکەم ئەی عەزیزم یاران
وەرەوە تۆ بە شەرتەکەی جاران
لێم دەدەن تانە یاران
بێکەس و غەریب لە دیاران
تاکوو کەی بۆ تۆ ئاخ هەڵکێشم
ئاخ لەبەر ئێشم یاران
لە دەس چوو خۆشییەکەی جاران
هەڵوەدای دوو چاوی جوانی تۆم
دەربەدەر بە دوای وردەخاڵی تۆم
چارەیەک چ بکەم ئەی عەزیزم یاران
هۆنراوە: هاشم نانەوازادەگان