ئاخ فەلەک بۆچی دوور لە لەیلا بم
شێت و شەیدا بم یاران لە سوێی یاری نازەنینم
یاری من دیار نییە چۆتە سەفەرێ
بانگ کەنە شەماڵ بەرێ
نامەی بێکەسیم بۆ یارێ
هەڵوەدای دوو چاوی جوانی تۆم
دەربەدەر بە دوای وردەخاڵی تۆم
چارەیێک چ بکەم ئەی عەزیزم یاران
من لە دووری تۆ حاڵم پەشێوە
کەوتووم دە جێوە یاران
بێکەس و غەریب لە شاران
ئێشی زامی دڵ بێچارەی کردم
من لە سوێی مردووم یاران
بێ تۆ ماومەوە لە دیاران
هەڵوەدای دوو چاوی جوانی تۆم
دەربەدەر بە دوای وردەخاڵی تۆم
چارەیێک چ بکەم ئەی عەزیزم یاران
وەرەوە تۆ بە شەرتەکەی جاران
لێم دەدەن تانە یاران
بێکەس و غەریب لە دیاران
تاکوو کەی بۆ تۆ ئاخ هەڵکێشم
ئاخ لەبەر ئێشم یاران
لە دەس چوو خۆشییەکەی جاران
هەڵوەدای دوو چاوی جوانی تۆم
دەربەدەر بە دوای وردەخاڵی تۆم
چارەیێک چ بکەم ئەی عەزیزم یاران
هۆنراوە: هاشم نانەوازادەگان