یار ڕۆیی تاک و تەنیا مامەوە
یار ئاوا جوابی چاکەی دامەوە
هەر گرفتێکی لە ژیانیدا دەبوو
ئەو بە پشتیوانی من پێی سادە بوو
پێی بڵێن کردی زەرەر لایدا لە من
ڕۆی گوڵی داوە بە کێ نایدا بە من
پێی بڵێن کەس نایگرێ وەک من بە دۆست
چۆن لەیەک دەبنەوە جیا خاڵ و پێست
پێی بڵێن کردی زەرەر لایدا لە من
ڕۆی گوڵی داوە بە کێ نەیدا بە من
پێی بڵێن کەس نایگرێ وەک من بە دۆست
چۆن لەیەک دەبنەوە جیا خاڵ و پێست
گەر هەموو ژینم بەرەو ئاگر بکات
بێ وەفایی سەد ئەوەندەی تر بکات
شەرتە هەر وا من لەسەر پەیمانەکەم
لە لای من بێ یا نەبێ جانانەکەم