بەسە چیتر ناتوانم دڵم بە قسەکانت خۆش کەم
ئەگەر ژینم بەم شێوە بڕوا
چیتر پێت ناکەم بڕوا
ڕۆژێک دێیت و دەملاوێنی
سەد جار دڵم دەشکێنی
دەی بڕۆ وازم لێ بێنە
نامەوێی ئەمن مەدوێنە
هەر درۆ، شەو و ڕۆژ درۆ
دوا بە دوای یەک هەر درۆ
هەر درۆ، دەم بە دەم درۆ
ژیانت پڕ بوو لە درۆ
تاڵاوی عەشقت پێ چێشتم بەخۆڕا
خەڵکی دەپرسن یارەکەت بۆچی گۆڕا
دە سەر هەڵێنە و پێم بڵێ ئاخر کێ دۆڕا
دە پێم بڵێ، دە پێم بڵێ ئاخر کێ دۆڕا
هەر درۆ، شەو و ڕۆژ درۆ
دوا بە دوای یەک هەر درۆ
هەر درۆ، دەم بە دەم درۆ
ژیانت پڕ بوو لە درۆ