چۆپی فەتاح

ترسی مەرگاوی

بە دەنگی: چۆپی فەتاح
ئەلبۆم: باران
شێوەزار: سۆرانی
122
نیشتووە لە گیانم مەلی ترسی مەرگاوی
دەگرێ پێش نیگاهم دنیایێکی خوێناوی
دامدەپۆشێ شەوگاری ئازار
شێتم دەکا ڕەشەبای لاسار

تاساو و بێ توانا دەوروبەرم دەڕوانم
هەناسە هەڵکێشان بە ئاسایی ناتوانم
دامدەپۆشێ شەوگاری ئازار
شێتم دەکا ڕەشەبای لاسار
هاوار دەکەم پڕ بە هەستم
سەر هەڵدێنم ڕادەوەستم