چوومە باغی نازەنینێ
دەستم کرد بە گوڵچنینێ
هیچ کافر حاڵم نەبینێ
دوگمەت داخە دوگمەت داخە
دوگمەت داخە دوگمەکەت
کەس نەبینێت خاڵی نێوان مەمکەکەت
گوڵ و ڕیحانە بوون بە برا
گوڵ لە ڕیحانەی جوانترە
ڕیحانان بۆنیان خۆشترە
دوگمەت داخە دوگمەت داخە
دوگمەت داخە دوگمەکەت
کەس نەبینێت خاڵی نێوان مەمکەکەت
قەدباریکی ئەی باڵابەرز
مەمکت دوو شەمامەی سەرتەرز
خوداوەند بۆ منی کردووە فەرز
دوگمەت داخە دوگمەت داخە
دوگمەت داخە دوگمەکەت
کەس نەبینێت خاڵی نێوان مەمکەکەت
مەمکت دوو میم و کافێکە
لە باڵای سینەی سافێکە
هەر ماچێکت توافێکە
دوگمەت داخە دوگمەت داخە
دوگمەت داخە دوگمەکەت
کەس نەبینێت خاڵی نێوان مەمکەکەت
لەسەر پردێ گرتیان سەنگەر
دەستێ نیزامی خۆڵبەسەر
لینگیان دامێ دەستەوخەنجەر
دوگمەت داخە دوگمەت داخە
دوگمەت داخە دوگمەکەت
کەس نەبینێت خاڵی نێوان مەمکەکەت
خودا چۆنت کردمە هەتیو
عاشقی باڵای بووم لە نەدیو
بەقام پێ ناکا کچ هەتیو
دوگمەت داخە دوگمەت داخە
دوگمەت داخە دوگمەکەت
کەس نەبینێت خاڵی نێوان مەمکەکەت