بانە و مەریوان گیان مەریوان دەشتە
جووتە مەمکەکەت گیان سێوی سەردەشتە
سەبارەت بە تۆ گوڵ من دەکەم گەشتە
ئامان ئامان ئامان ئامان
یار ئەمان ئەمان ئەمان ئەمان
مردم لە غەریبی ئامان
بانە و مەریوان گیان بۆت دەدەم بە جل
بۆ شیرباییەکەت گوڵ تەوق دەکەم لە مل
دە وەرە با جووت بین ئاخ کوبرای ماڵ کاول
ئامان ئامان ئامان ئامان
یار ئەمان ئامان ئامان ئامان
مردم لە غەریبی ئامان
ئەو ماڵەی هەمە گیان نەزری ئەڵڵا بێ
بەشەرت کۆچەکەت خان ڕوو لە قەڵا بێ
ئامان ئامان ئامان ئامان
یار ئەمان ئامان ئامان ئامان
مردم لە غەریبی ئامان
هێندەم نامێنێ گیان بمنێنە گوێزێ
خۆ نە چاو تێر دەبێ گوڵ نە دڵ دەبێزێ
بۆخۆم لە تاران وەی گوڵ لە تەورێزێ
ئامان ئامان ئامان ئامان
یار ئەمان ئامان ئامان ئامان
مردم لە غەریبی ئامان