کیژێک، بێناوێک
خەم لێ هاڵاوێک
بووکی چارەڕەش
لە ژیان بێبەش
زەردەی خەزەڵوەر
سروودی ڕۆژپەڕ
دوو چاوی کەژاڵ
وەک بادەی خەیاڵ:
مەستن، مەست ئەکەن
دڵ پڕ هەست ئەکەن
کەزیە: باری شان
لەش: زیندانی گیان
لێو: خونچەی ژاکاو
بەستەی نەوتراو
خۆی: ڕەنگی بێڕەنگ
بێهەست و بێدەنگ
ئاواتی مردوو
بۆنی بابردوو
بڵێسەی بێتین
دواهەناسەی ژین
چاوەڕێی نەمان
کەوتن، هەڵنەستان
کیژێک، بێناوێک
خەم لێ هاڵاوێک
بووکی چارەڕەش
لە ژیان بێبەش
زەردەی خەزەڵوەر
سروودی ڕۆژپەڕ
دوو چاوی کەژاڵ
وەک بادەی خەیاڵ:
مەستن، مەست ئەکەن
دڵ پڕ هەست ئەکەن
کەزیە: باری شان
لەش: زیندانی گیان
لێو: خونچەی ژاکاو
بەستەی نەوتراو
خۆی: ڕەنگی بێڕەنگ
بێهەست و بێدەنگ
هۆنراوە: عەلی حەسەنیانی (هاوار)