ئیسمائیل سەردەشتی

ئۆخەی گەورەکچ

بە دەنگی: ئیسمائیل سەردەشتی
شێوەزار: سۆرانی
148
دەس بە دەسبەنک دانەی بەننەوە*؟؟؟
وەک کەو دەخوێنێ بەسەر هەردەوە
ئۆخەی کیژە کورد پێ بە پاموورە
ئۆخەی گەورەکچ پێ بە پاموورە
ماندووی ڕێگای تۆم ڕێگاشم دوورە

کە تیشکی نیگات گرتە ناو چاوم
ئا لەو عومرەیدا هەستم کرد لاوم
ئۆخەی گەورەکچ کۆڵوانە لە کۆڵ
ئۆخەی گەورەکیژ کۆڵوانە لە کۆڵ
ئاسکە باریکەی شاخ و هەرد و دۆڵ

دەس بە دەسبەنک دانەی بەننەوە
وەک کەو دەخوێنێ بەسەر هەردەوە
ئۆخەی گەورەکچ پێ بە پاموورە
ئۆخەی گەورەکیژ پێ بە پاموورە
ماندووی ڕێگای تۆم ڕێگاشم دوورە

لەو ڕۆژەوە ڕۆیشتووە تۆراوە دڵی من
هەرچەند دەگەڕێم بێ سەر و شوێن ماوە دڵی من
داخۆ بە چ شاخێکەوە یا بە چ داخێکەوە گیرساوەتەوە دڵی من

ئاخ هاوار دەلال...
هاوار دەلال هاوار دەلال
بێرۆ مەچۆ تەکی و حەلال*؟؟؟
بێرۆ مەچۆ تەکی حەلال

کە تیشکی نیگات گرتە ناو چاوم
ئا لەو حومرەیدا هەستم کرد لاوم
ئۆخەی گەورەکچ پێ بە پاموورە
ئۆخەی گەورەکیژ پێ بە پاموورە
ماندووی ڕێگای تۆم ڕێگاشم دوورە

*؟؟؟= ئەو وشانەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی بەشی "ڕاپۆرتی هەڵە" بۆمانی بنووسن.
زۆر سپاس