مەحمود محەمەد

ئۆخەی گەورەکچ

بە دەنگی: مەحمود محەمەد
شێوەزار: سۆرانی
125
ئەی وەی گەورەکچ ئەی کنگر بە کۆڵ
ئەرێ گەورەکچ ئەی کنگر بە کۆڵ
ئاسکە باریکەی شاخ و دەشت و دۆڵ

هاتووم پشوو بەم تاوێ لای کانی
وا لێم پەیدا بووی فریشتەی جوانی
ئەی وەی گەورەکچ پێ بە پاموورە
ماندووی ڕێگامە و ڕێگەشم دوورە

تۆ چۆن پەیدا بووی فریشتەی جوانی
تاک و بێ هاوتای کام شوێن و کاتی
ئەی وەی گەورەکچ ئەی کنگر بەکۆڵ
ئاسکە باریکەی شاخ و دەشت و دۆڵ

خەم بوو بە نانم خەم بوو بە بەرگم
خەم بوو بە نەشتەر سەر کردە جەرگم
ئەی وەی گەورەکچ پێ بە پاموورە
ئەرێ گەورەکچ پێ بە پاموورە
ماندووی ڕێگامە و ڕێگەشم دوورە