فواد ئەحمەد

باوانەکەی بابم

بە دەنگی: فواد ئەحمەد
شێوەزار: سۆرانی
309
باوانەکەی باوم هێز و هەناوم
ئەو تیرەی هاویشتت لە جگەری داوم
سەوزە لە باژێر بێ لە شاری هەولێر بێ
دە با دەست بە زێر بێ هەر تۆم ئەوێت تۆ

سلێمانی خۆشە گیان خاکی باپیرە
زەڵم و سەرچنار خۆش و دڵگیرە
دەبا دەست بە زێر بێ سەوزە لە باژێر بێ
لە شاری هەولێر بێ هەر تۆم ئەوێت تۆ

با بچینە سەیرانگای شین و وەنەوشە
یاری چاو جوان بۆنی چەن خۆشە
دەبا دەست بە زێر بێ سەوزە لە باژێر بێ
لە شاری هەولێر بێ هەر تۆم ئەوێت تۆ

با بچینە سەیرانگا فەسڵی بەهارە
کوڕ و کچۆڵان بۆی چاوەنواڕە
دەبا دەست بە زێر بێ سەوزە لە باژێر بێ
لە شاری هەولێر بێ هەر تۆم ئەوێت تۆ