فەلەک ڕاست بڕۆ فەلەک ڕاست بڕۆ
تۆ بی و خوا ئەتۆ فەلەک ڕاست بڕۆ
پێم بڵی بەڵام بێ فێڵ و درۆ
مانگی من جوانە یا خۆ مانگی تۆ
ئەوساڵ بەهارم کە بێ بارانە
گوڵاڵەی سوورم خوێنی یارانە
گوڵاڵەی سوورم دەی مەڕۆ لێوئاڵ گیان خوێنی یارانە
مانگی تۆ لە کوێ بە وتە شیرین
بە قسەی خۆش و خەندە و پێکەنین
حەیات ئەبەخشێ بە عاشقی زویر
جوان ئەکاتەوە دڵی پیاوی پیر
ئەوساڵ بەهارم کە بێ بارانە
گوڵاڵەی سوورم خوێنی یارانە
گوڵاڵەی سوورم دەی مەڕۆ لێوئاڵ گیان خوێنی یارانە
مانگی من کە وا لە زەوینایە
دایمە لە تافی چواردەمینایە
دایم لە تافی چواردەمینایە
ناهەقی نییە بە هیلال نابێ
مانگ مانگی منە قەت ئاوا نابێ
فەلەک تۆ شێتی مانگ ئەبێ وا بێ
ئەوساڵ بەهارم کە بێ بارانە
گوڵاڵەی سوورم خوێنی یارانە
گوڵاڵەی سوورم دەی مەڕۆ لێوئاڵ گیان خوێنی یارانە
فەلەک بشێوێ دەورە و دووکانت
فەلەک بشێوێ دەور و دووکانت
فەلەک بڕووخێ حەو ئاسمانت
فەلەک تۆ نەتهێشت بگەم بە مەرام
بگەم بە وەسڵی*
ئەوساڵ بەهارم کە بێ بارانە
گوڵاڵەی سوورم خوێنی یارانە
گوڵاڵەی سوورم دەی مەڕۆ لێوئاڵ گیان خوێنی یارانە