عەتا چاوشین محەمەد ماملێ

ئەی خودا هاوار ئەی موسڵمانان

بە دەنگی: عەتا چاوشین و محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
121
خەڵکی غەم دەکڕێ، غەم دەکڕێ من غەم دەفرۆشم
هەی خودا هاوار هەی موسڵمانان
خودا دەیزانێ، دەیزانێ بۆ تۆ نەخۆشم
هەی خودا هاوار هەی موسڵمانان

با لە دڵ دەرکەین ئەرێ دەرکەین فرمێسکی غەمگین
ئەی خودا هاوار ئەی موسڵمانان
چیدی نەبینین، نەبینین شیوەن و گرین
ئەی خودا هاوار ئەی موسڵمانان

چاوت ئەستێرە، ئەستێرە ڕوو لە کۆ دەکا
هەی خودا هاوار هەی موسڵمانان
ئەو دڵەم وەسوەسەی باڵای تۆ دەکا
هەی خودا هاوار هەی موسڵمانان

بە مەرگت قەسەم ئەرێ قەسەم تاسەی تۆم کەردەن
ئەی خودا هاوار ئەی موسڵمانان
شەماڵ بێ شنەی بۆی تۆ لەو هەردە
ئەی خودا هاوار ئەی موسڵمانان

ماشینێ بێنن گیان بێنن خەمانم بار کەن
هەی خودا هاوار هەی موسڵمانان
لە دووریی شاران ئەرێ شاران یار خەبەردار کەن
وەی خودا هاوار هەی موسڵمانان