ئاگرین دڵشاد

هەموو کەسم

بە دەنگی: ئاگرین دڵشاد
شێوەزار: سۆرانی
112
بۆ کوێ دەڕۆی زۆر بە ڕاستتە؟
کە پێم دەڵێی جیا دەبمەوە
یانی ئەمە دوادیدارە ئیتر من تۆ نابینمەوە؟
تۆ دەڵێی چی؟ ڕۆشتنی چی؟
گیانە بە هۆش خۆت وەرەوە
من دڵنیام ئێستا تووڕەی
لەسەر خۆ بە بیر کەرەوە
هەموو کەسم، هەموو کەسم
بۆ کوێ دەڕۆی؟ بۆ کوێ دەڕۆی؟
لە دونیادا کەسم نییە ئەوەی هەمە
بەس تەنها تۆی
هەموو کەسم، هەموو کەسم
نابێ بڕۆی، نابێ بڕۆی
لە دونیادا کەسم نییە
ئەوەی هەمە بەس تەنها تۆی

ئەم جانتایە بۆ کوێ دەبەی
بەنیازی نەیەیتەوە؟
دەبێ دیسان بیکەیتەوە
منیش ماوم جێم کەیتەوە
تۆ دەڵێی چی؟ ڕۆشتنی چی؟
گیانە بە هۆش خۆت وەرەوە
من دڵنیام ئێستا تووڕەی
لەسەر خۆ بە بیر کەرەوە
هەموو کەسم، هەموو کەسم
بۆ کوێ دەڕۆی؟ بۆ کوێ دەڕۆی؟
لە دونیادا کەسم نییە ئەوەی هەمە
بەس تەنها تۆی
هەموو کەسم، هەموو کەسم
نابێ بڕۆی، نابێ بڕۆی
لە دونیادا کەسم نییە
ئەوەی هەمە بەس تەنها تۆی