شەهین تاڵەبانی

دڵی زار

بە دەنگی: شەهین تاڵەبانی
شێوەزار: سۆرانی
134
بە بۆنەی تۆیە لێرا غەریبم
خودای بانی سەر بتکا نەسیبم
بە بۆنەی تۆیە من لێرە وێڵم
خودا بتکا نەسیب ڕێگاکەی چۆڵم

لای لای دڵم لە باخی سینە
ئارام بنیشە شادی بوینە
ئارام بگرە تۆ با ئارام بێ گیانی من
فرمێسک با کەم بچی لەسەر چاوانی من
ئەی دڵی زاری من ئەونە زاری مەکە
بۆ یاری بێوەفا بێقەراری مەکە
تۆ بۆچی ڕسوا بی، مەجنوون و شەیدا بی
لای لای دڵم لە باخی سینە
ئارام بنیشە شادی بوێنە

حکایەتی غەمی لەیلا ئەفسانەیە
مەجنوون و وامق و عەزرا ئەفسانەیە
ئەی دڵی زاری من ئەونە زاری مەکە
بۆ یاری بێوەفا بێقەراری مەکە
تۆ بۆچی ڕسوا بی، مەجنوون و شەیدا بی
لای لای دڵم لە باخی سینە
ئارام بنیشە شادی بوێنە

یارت مەیلی نییە مەیلی تۆی بۆ چییە
ئاخر بۆچی دڵم وا ئارامت نییە
ئەی دڵی زاری من ئەونە زاری مەکە
ئەونە بۆ یارەکەت بێقەراری مەکە
تۆ بۆچی ڕسوا بی، مەجنوون و شەیدا بی
لای لای دڵم لە باخی سینە
ئارام بنیشە شادی بوێنە