چین چین و لۆ لۆ خانم کوێستانی
بە لار و لەنجە باوانم هاتووە بۆ کانی
بە لار و لەنجە نەرمۆڵێ دێ بۆ سەر کانی
کوڕە دەنگێ بۆ نایەی؟ قوڕگە بۆ گیری؟
ئەمە گەنجیمە ئەیووب گیان قوڕ وەسەر پیری
ئەی گڵۆپی ئیمشەو هیچ شەوقی نییە
ئەم جەماعەتە ڕەحیم گیان هیچ زەوقی نییە
چین چین و لۆ لۆ چل وە شانەکەت
با گیانم دەرچێ باوانم بەر لە گیانەکەت
هۆ بەر لە گیانەکەت
خوا ئەمە بەینێکە هیچ جوابت نایە
ئەمە بەینێکە هیچ جوابت نایە
بووی بە مامۆسا باوانم دەرسێکمان دەیە
بۆ جگەرەی *؟؟؟
هەر بۆ تۆ بەسە باوانم بینەیتە لای دەم
لووتەوانە لوول، لێو لە *؟؟؟
زامی کۆنە و نوێت باوانم گشت کولانەوە
دوو سەد مەڕم بێ وە بارگینەوە
مەیلم ها بە لای باوانم بێوەژنەوە
ها بێوەژنەوە
خوا ئەو چۆپیکێشە چۆپی ئەکێشێ
ئەو چۆپیکێشە چۆپی ئەکێشێ
لە خوام داوایە باوانم هیچ کوێی نەئێشێ
نازکێشی نییە نازی بکێشێ
چین چین و لۆ لۆ خانم کوێستانی
چین چین و لۆ لۆ خانمە بۆکانی
بە لار و لەنجە باوانم دێ بۆ سەر کانی
هەی دێ بۆ سەر کانی
خوا پێنج و دوو ڕۆژێ
پێنج و دوو ڕۆژەێ مەیل بدە پێمان
ئەگەر بێمەیل بووی باوانم دوعا بکە لێمان
ئەی نایە نایە ساڵێ جارێ دێ
یان بۆ گلەیی لە عالەم یان بۆ کارێ دێ
یان بۆ گلەیی باوانم یان بۆ کارێ دێ
*؟؟؟= ئەو بەشانەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی بەشی "ڕاپۆرتی هەڵە" بۆمانی بنووسن.
زۆر سپاس