حوسێن شەریفی

دێکەی ئەمبەر دێکەی ئەوبەر

بە دەنگی: حوسێن شەریفی
شێوەزار: سۆرانی
363
ئاوایی گەشان باوانم، چۆم و باخەوە
پاڵی داوەتە باوانم، سینگی شاخەوە
دێکەی ئەم بەر دێکەی ئەو بەر نازە گەرمیانی
ئاوی شارەزوور باوانم، ڕەنگی گۆڕاوی

دەنگی بولبول و باوانم خۆڕەی جۆباران
شمشاڵی شوان و باوانم بەستەی نازداران
دێکەی ئەم بەر دێکەی ئەو بەر نازە گەرمیانی
ئاوی شارەزوور باوانم، ڕەنگی گۆڕاوی

ئاسمانی شین و باوانم کۆچی هەورەکان
پرشنگی خۆر و باوانم دەشتی سەوز و جوان
دێکەی ئەم بەر دێکەی ئەو بەر نازە گەرمیانی
ئاوی شارەزوور باوانم، ڕەنگی گۆڕاوی

مۆسیقای جوانی باوانم، ژینی دێهاتن
دیمەنی ڕەنگین باوانم خاکی وەڵاتن
دێکەی ئەم بەر دێکەی ئەو بەر نازە گەرمیانی
ئاوی شارەزوور باوانم، ڕەنگی گۆڕاوی