بژی بژی ئەم گەلە فێرە چیا و بەفر و شەڕە
هەرچەن برسی و بێ بەرگن بەڵام هەر کۆڵنەدەرە
وڵات ڕزگار کراوە بەڵام سنوور هەر ماوە
دارودەستەکەی *؟؟؟ بە سەرشۆڕیدا ماوە
بژی بژی ئەم گەلە فێرە چیا و بەفر و شەڕە
هەرچەن برسی و بێ بەرگن بەڵام هەر کۆڵنەدەرە
وڵاتی من داماوە ڕووناکی لێ بڕاوە
گەنج و لاوی چەوساوە
بەڵام خۆشیی ئەوەندە وڵات ڕزگار کراوە
بژی بژی ئەم گەلە فێرە چیا و بەفر و شەڕە
هەرچەن برسی و بێ بەرگن بەڵام هەر کۆڵنەدەرە
سەر تا پای کوردستانە سووتا بە نامەردانە
نیازیان نەمانی کورد بوو بەڵام گەل زۆر ئازا بوو
بژی بژی ئەم گەلە فێرە چیا و بەفر و شەڕە
هەرچەن برسی و بێ بەرگن بەڵام هەر کۆڵنەدەرە
*؟؟؟= ئەو وشەیەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی بەشی "ڕاپۆرتی هەڵە" بۆمانی بنووسن.
زۆر سپاس