زۆر ئەترسم
زۆر ئەترسم، زۆر ئەترسم ئەو کاتە بێیتەوە
بەسەر ڕیشی سپیم و دارئەسای دەسمەوە
زۆر ئەترسم بێی لەگەڵ تابوتی مەرگما شیوەن و ڕۆڕۆ بنەیتەوە
دادت نادا پەشیمانی زۆر درەنگ بوو بگەڕێیتەوە
کەی دێیتەوە
کەی دێیتەوە، کەی دێیتەوە تا بەساتی تەنهای دڵی خۆمت بۆ بڵێمەوە
کە دڵ لە دوای تۆ چۆن ئەخولایەوە، چۆن ئەخولایەوە
بەرگە ناگرم لە خەمی عیشقی تۆوە
کەی دێیتەوە تا بەساتی خۆم بڵێمەوە
کە دڵ لە دوای تۆ چۆن ئەخولایەوە
بەرگە ناگرم لە خەمی عیشقی تۆوە
شەمی دڵم
شەمی دڵم کوژایەوە، زۆر درەنگ بوو کە تۆ گەڕایەوە
پەشیمانی دادت نادا، زۆر درەنگ بوو کە تۆ گەڕایەوە
زۆر ئەترسم
زۆر ئەترسم، زۆر ئەترسم ئەو کاتە بێیتەوە
بەسەر ڕیشی سپیم و دارئەسای دەسمەوە
زۆر ئەترسم بێی لەگەڵ تابوتی مەرگما شیوەن و ڕۆڕۆ بنەیتەوە
دادت نادا پەشیمانی زۆر درەنگ بوو بگەڕێیتەوە
زۆر ئەترسم
کەی دێیتەوە