زەمانە ئەی زەمانە پیری کردم بە دەورانە
هیچ خۆشیم نەدی لە دونیا بیگێڕم بۆ دەورانە
گیانە ئیتر لەمەولا قوربان بە کێ دەنازی
هەرچی ناز و فیزی تۆ قوربان *؟؟؟
زەمانە ئەی زەمانە پیری کردم بە دەورانە
هیچ خۆشیم نەدی لە دونیا بیگێڕم بۆ دەورانە
قرچە قرچ و دووکەڵی سینەم جیهانی گرتەوە
من لە کوێ بێنم تەبیبێ بۆ تیماری دەردمەوە
زەمانە ئەی زەمانە پیری کردم بە دەورانە
هیچ خۆشیم نەدی لە دونیا بیگێڕم بۆ دەورانە
گیانە ئیتر لەمەولا قوربان لە فەسڵی بەهار
هاوار کێ لەگەڵ خۆی بتبا بۆ ڕاو و شکار
زەمانە ئەی زەمانە پیری کردم بە دەورانە
هیچ خۆشیم نەدی لە دونیا بیگێڕم بۆ دەورانە
*؟؟؟= ئەو وشەیەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی بەشی "ڕاپۆرتی هەڵە" بۆمانی بنووسن.
زۆر سپاس