ئەردەڵان بەکر

وەفای عەشق

بە دەنگی: ئەردەڵان بەکر
شێوەزار: سۆرانی
202
کێ وەفای عەشقی بینیوە
عەشق تەنها نامۆیی ژینە
عەشق تەنها ئێش و گرینە
بمبوورە وام بینیوە

ئیمشەو شەوێکی زریانە
شەوی گریە و لێک دابڕانە
وەرە هەڵدەین پێکی دوایی
ئەوسا لێک بکەین وا ماڵاوایی
کێ وەفای عەشقی بینیوە
عەشق تەنها نامۆیی ژینە
عەشق تەنها ئێش و گرینە
بمبوورە وام بینیوە

بێزارم ئەمشەو بێزارم
تەنها من و شەمعی کوژاوم
لە یادت نابێ ڕزگارم
لە عەشقت قەرقی خەیاڵم
کێ وەفای عەشقی بینیوە
عەشق تەنها نامۆیی ژینە
عەشق تەنها ئێش و گرینە
بمبووورە وام بینیوە

بۆ کوێ دەڕۆی؟ بۆ چ لایێ؟
هیچ کەس وەک من خۆشتی ناوێ
تۆ لە دەروونمای
تۆ لە ئاستی زەبوونمای
عومر ڕۆیی بەسەر چوو
چاوەڕێ بووم لە گەڕانەوەت
زۆری پێ چوو