ڕەنجی بێوەرم بەندی جگەرم
داد بۆ کێ بەرم؟ کێ تۆی ون کرد لێم؟
مەوجی دەریا بوو، توند و بە تاو بوو
یا کڵپەی ئاگر ئەو زامەی کرد لێم
پێکەنینەکەت، دەنگە ناسکەکەت
سروەی هەناسەت دەناڵێ لە گوێم
کوڵم هەڵەسێ و ئەمجارە لەبەر دەردی دڵم دەناڵێنم*
هەتا ئاوری دڵم دەکوژێتەوە ئەسرین دەبارێنم
شەوانە گەر نەکەم ئەم شیوەن و ناڵین و گریانە
دەسووتێنێ وجوودم ئاگری ئەم جەرگە بریانە
بەڵێ گریانی نیوەشەو دەکا ناسۆری دڵ مەرهەم
کوڵ و کۆم دادەمرکێنێ و بەجێ دێڵێ دڵی من خەم
ڕەنجی بێوەرم بەندی جگەرم
داد بۆ کێ بەرم؟ کێ تۆی ون کرد لێم؟
مەوجی دەریا بوو، توند و بە تاو بوو
یا کڵپەی ئاگر ئەم زامەی کرد لێم
یا کڵپەی ئاگر ئەو زامەی کرد لێم