بێنام تاهیری

زوڵفی لاولاوە

بە دەنگی: بێنام تاهیری
ئەلبۆم: ڤینۆس
شێوەزار: سۆرانی
80
لە دوو لا زوڵفی لاولاوە لە سەروی قەدی ئاڵاوە
خەم و پێچی هەموو داوە چ لەم لاوە چ لەو لاوە

موژەی وەک تیری پەیکانە هەمیشە کاری پێکانە
دڵی هەر خێش و بێگانە بە ئەم پەیکانە پێکاوە

لە دوو لا زوڵفی لاولاوە لە سەروی قەدی ئاڵاوە
خەم و پێچی هەموو داوە چ لەم لاوە چ لەو لاوە

لە داخی غەمزەکانی تۆ کە بێچارەکوژە و جادوو
چ خوێنێ بوو چ جەرگێ بوو کە نە ڕژاوە، نە برژاوە

هۆنراوە: مەجدی؟