بێنام تاهیری

نە مەینۆشم نە سەرخۆشم

بە دەنگی: بێنام تاهیری
ئەلبۆم: ڤینۆس
شێوەزار: سۆرانی
87
تازەم زانیوە کە وا بێمەیلی
بۆت لێت نەپرسیم بۆ دڵ بە کەیلی
لە حەوت ئاسمانان نەبوو ئەستێرەم
کە تۆ درەوشای زانیم سوهەیلی
بێمەیلی زوڵمە مەیکە بە پیشە
دڵم مەجنوونی بێبەش لە لەیلی
نە مەینۆشم گوڵەکەم نە سەرخۆشم
بێ بادە و مەی گوڵەکەم نەما هۆشم
خەناوکەی مل گوڵەکەم کەمبەرەی شل
تل لە دەم تل گوڵەکەم خەم ئەفرۆشم

لەیلێ لە عەیشە و مەجنوون بە زامە
شیوەن ئەگێڕن نامە بە نامە
بانگ کەن لە لەیلێ بێتە سەرینم
ڕۆحی شیرین ڕۆی مردن لە لامە
کام شێخ فەتوای دا بۆ وات لە من کرد
خودای من بیگرێ کە وتی حەرامە
نە مەینۆشم گوڵەکەم نە سەرخۆشم
بێ بادە و مەی گوڵەکەم نەما هۆشم
خەناوکەی مل گوڵەکەم کەمبەرەی شل
تل لە دەم تل گوڵەکەم خەم ئەفرۆشم

*؟؟؟
*؟؟؟

بڕوا بە کێ بکەم ڕوو بکەم لە کام کەس
داوا لە کێ بکەم کەس نامگرێ دەس
کێوان دەپێوم وەک کاکە مەم
بۆچ شاڵاوی گریا لێم بووە بە بەنبەس*؟؟؟
تا سەر لە سەر نوێ دنیا ئەگۆڕێ
ئەمکوژی ئاخر بە دەستی ئەنقەس
نە مەینۆشم گوڵەکەم نە سەرخۆشم
بێ بادە و مەی گوڵەکەم نەما هۆشم
خەناوکەی مل گوڵەکەم کەمبەرەی شل
تل لە دەم تل گوڵەکەم خەم ئەفرۆشم

*؟؟؟= بەشی ڕاپی ئەم گۆرانییە و ئەو وشەیەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی بەشی "ڕاپۆرتی هەڵە" بۆمانی بنووسن.
زۆر سپاس