بێنام تاهیری

یاران چییە چارم

بە دەنگی: بێنام تاهیری
ئەلبۆم: ڤینۆس
شێوەزار: سۆرانی
70
یاران چییە چارم؟ بێ سەبر و قەرارم
بۆ دیتنی ئەو دڵبەرە هەر ناڵەیە کارم
جارێک چارێ ئەی چارەبەدەست تۆ
بۆ دڵ کارێ یاری هەموو کەس تۆ
چاوم لە بزەی تۆیە کە دڵتەنگ و هەژارم
ساتێ ئەمشەو خەو نایێتەوە چاوم
ئاخر بۆ ئەو سووتاوە هەناوم
سەرمەستی شەرابی خەمی ئەو دڵبەرە تاکەم
دەربەستی کەسی تر نییە دڵ هەر ئەوە یارم
ئەملا، ئەولا یار ئەمبژوێنێ
شوێنێک کوانێ خۆی پێ نەدوێنێ
ئاوێنەیە دنیا پڕی وێنەی قەدی یارم
هەرچەندە کە بێ وێنەیە دیداری نیگارم

ساتێ ئەمشەو خەو نایێتەوە چاوم
ئاخر بۆ ئەو سووتاوە هەناوم
سەرمەستی شەرابی خەمی ئەو دڵبەرە تاکەم
دەربەستی کەسی تر نییە دڵ هەر ئەوە یارم