مامە شوانی کۆڵنەدەر
کوردی فەرەنجی لە بەر
خونچەی دڵم بێ ئاوە
هانام بۆ تۆ هێناوە
نە دیمەنی بەهاران
نە باڵندەی کۆساران
مامە شوانی کۆڵنەدەر
کوردی فەرەنجی لە بەر
خونچەی دڵم بێ ئاوە
هانام بۆ تۆ هێناوە
دڵتەنگم زۆر خەمینم
پەشێوی کۆچی ژینم
منداڵی بە خەمباری
لاوی بە چاوەنواڕی
مانگ و ساڵی ژیانم
کەی هات و چوو نازانم
مامە شوانی کۆڵنەدەر
کوردی فەرەنجی لە بەر
خونچەی دڵم بێ ئاوە
هانام بۆ تۆ هێناوە
بە سۆزی جەرگی بریان
بلوێرت بێنە گریان
ساتێ لەبەر شاڵەکەت
دەر بێنە شمشاڵەکەت
بەڵکوو بە نەزمی حەیران
فرمێسکم بێتە گریان
مامە شوانی کۆڵنەدەر
کوردی فەرەنجی لە بەر
خونچەی دڵم بێ ئاوە
هانام بۆ تۆ هێناوە
مامە شوانی کۆڵنەدەر
کوردی فەرەنجی لە بەر
خونچەی دڵم بێ ئاوە
هانام بۆ تۆ هێناوە
نە دیمەنی بەهاران
نە باڵندەی کۆساران
مامە شوانی کۆڵنەدەر
کوردی فەرەنجی لە بەر
خونچەی دڵم بێ ئاوە
هانام بۆ تۆ هێناوە