لە تاو دووریی ئەو چاوانەو من بوومەتە دێوانە
بۆچی ڕەحمێک ناکەی بە من باڵات دار حەیزەرانە
خانمۆڵەی شل و مل چاوت ڕشتووە تۆ بە کل
عومرم دانا لە ڕێی تۆ، تۆش مەمڕەنجێنە بێ هۆ
گەردنبەرز و خاڵ لە ملی شێوەت هەر وەکوو پەری
بۆنت گوڵی ناو کوێستانە شیلانە و سوێسنە و سمڵی
خانمۆڵەی شل و مل چاوت ڕشتووە تۆ بە کل
عومرم دانا لە ڕێی تۆ، تۆش مەمڕەنجێنە بێ هۆ
چاوت بڕا تۆ لە چاوم هەر تۆی هێز و هەناوم
کەسی ترم من خۆش ناوێ شەرتە هەتاکوو ماوم
خانمۆڵەی شل و مل چاوت ڕشتووە تۆ بە کل
عومرم دانا لە ڕێی تۆ، تۆش مەمڕەنجێنە بێ هۆ