چاوت ئەستێرەی سوبحییە
جا برۆت جوانن هیلالییە
بۆ چاوت ئارامم نییە
ئەرێ دەنا ئایشێ ڕێبەندانە
جێی مەقسوودان سەر سوڵتانە
ئەوشۆکە یارم میوانە
ئەرێ دوێنێ بانگی هێشتم
پێم گوت بۆ ماچێک نەیهێشتم
شەڕابی مەرگی پێ چێشتم
دەنا ئایشێ ڕۆینت هەڵگرت
بە بای شەماڵ مەمکت خڕ کرد
ئەرێ قوربانت بم ئەی بای وەعدە
چادرەی لەسەر یارم لادە
خۆشم دەوێ نەجیبزادە
ئەرێ دەنا ئایشێ بەردڵانی
زۆر نەشمیل و خانومانی
وەباڵت بە ئەستۆم زۆر جوانی
ئەرێ کەس نازانێ بە کێ دەڵێم
عاشقی شەمامەی باغەڵێم
سوێندی داوم ڕاستێ نەڵێم
دەنا ئایشێ بۆچی زیزی
هەر تۆ بۆ من گیانە عەزیزی
یەکجار جوان و زۆر تەمیزی
ئەرێ غەمی خۆم نێ غەمی تۆمە
غەمبار بی من ڕەنجەڕۆمە
ماڵوێرانی چاوی تۆمە
ئەرێ دەنا ئایشێ وەرە ماڵم
ڕەببی ببی بە حەڵاڵم
ئەرێ هەرچەند فکرانی لێ دەکەم
ئەوساڵ سەرم خەلاس ناکەم
دەڵێن لێم زیزە لەیلاکەم
ئەرێ دەنا ئایشێ ئایشە جوانێ
هەستە تۆ بۆم وەرە ژوانێ
ئاخ وەرە دەرکی هەیوانێ