بە بێباکی دەمێکی هات و داغی کردم و ڕۆیی
دەبێ حاڵی چ بێ بولبول بەهار زۆر پێنەچوو ڕۆیی؟
نیگار هات وا بە خەندە، کەوتە دونیا ئاه و ناڵەی من
بەهار هات غونچە پشکووت، دەنگی بولبول سوو بە سوو ڕۆیی
داخ فەراقم کرد لە پاش تۆ، هیچ حەیاتم پێنەما، قوربان
حەیاتی من کە تۆی، ئاخ کە تۆی، گیان کە تۆی، مەعلوومە نامێنم، کە تۆ ڕۆیی
لەسەر ماچێکی زاری خۆت کە نەتدا ڕەنگ نەبوو زیز بی
عەزیزم بێ وەفاییت کرد لەسەر هیچی نەبوو ڕۆیی
خەرامان هات و چوو دڵبەر، 'وەفایی' ما بە ناکامی
درێغا عومری شیرینم چ زوو هات و چ زوو ڕۆیی؟
چارۆگێ و چارۆگێ با بێ خودانی چارۆگێ
چارۆگێ و چارۆگێ شل کە گرەی لە دەسرۆکێ
یارم دەڕوا دێتن دەنا دڵ دەبا دەچێتن
سوخمەی گەلێ مۆرە دەنا لە مەمکۆڵەی دێتن
چارۆگێ و چارۆگێ با بێ بگەڕێ چارۆگێ
چارۆگێ و چارۆگێ شل کە گرەی لە دەسرۆکێ
هۆنراوەی مەقام: وەفایی