تاهیر تۆفیق

مەقامی دڵە بە هیوای گەردن پڕخاڵان

بە دەنگی: تاهیر تۆفیق
شێوەزار: سۆرانی
156
دڵە بە هیوای گەردن پڕ خاڵان
خۆت مەدە لە تیر موژەی چاوکاڵان
ئەی هاوار... ئاخ لەبۆت با بمێنم
سەیری گوڵێ بکە لە عەشقی دڵدار
یەخەی خۆی دڕی دای بە قەد چڵ دار
ئای لە من ئای
بێهوودە بولبول لەم چڵ بە ئەم چڵ
لەبەر دەردی دڵ وا بێدەنگە گوڵ
ئەی هاوار... ئاخ کەسێ بابم
بسووتێ وەک شەم بێ زیاد و کەم
هاوڕازت کزە و سۆزی دەرد و غەم
ئای لە من وای
یاری*؟؟؟ ئەو یارە ئێشە ئازارە، دەردە، هیجرانە
وەک ژەهری مارە
ئەی هاوار، ئەی ئەمان... ئاخ لەبۆت با بمێنم
کێوی غەم لەسەر دڵی دڵخەمگین
بۆچی بێ*؟؟؟ ئەبێ ناڵە و گریە و شین
ئای لە من وای
ئاخ مونسی ڕاز و ڕەفیقی چۆڵم
هەی عەسای دەسم، کەڵپۆسی کۆڵم
ئەی هاوار، ئەی ئەمان
ئەی هاوار، ئەی ئەمان... ئاخ لەبۆت با بمێنم
ئاخ نە تۆ بەبێ من نە من بەبێ تۆ
ئاڵاین بە یەکدا وەکوو تانوپۆ
ئای لە من وای

*؟؟؟= ئەو دوو وشەیەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی بەشی "ڕاپۆرتی هەڵە" بۆمانی بنووسن.
زۆر سپاس