تاهیر تۆفیق

چارۆگێ و چارۆگێ

بە دەنگی: تاهیر تۆفیق
شێوەزار: سۆرانی
96
چارۆگێ و چارۆگێ با بێ خودانی چارۆگێ
چارۆگێ و چارۆگێ شل کە گرەی لە دەسرۆکێ

چارۆگێی سپییە دەنا مردم بۆ خمییە
دو قرانی پشتییە دەنا شۆڕ مەحرەزی نییە*؟؟؟
چارۆگێ و چارۆگێ با بێ خودانی چارۆگێ
چارۆگێ و چارۆگێ شل کە گرەی لە دەسرۆکێ

یارم دەڕوا دێتن دەنا دڵ دەبا دەچێتن
سوخمەی گەلێ سوورن دەنا لە مەمکۆڵەی دێتن
چارۆگێ و چارۆگێ با بێ خودانی چارۆگێ
چارۆگێ و چارۆگێ شل کە گرەی لە دەسرۆکێ

یارم دەڕوا دێتن دەنا دڵ دەبا دەچێتن
سوخمەی گەلێ مۆرە دەنا لە مەمکۆڵەی دێتن
چارۆگێ و چارۆگێ با بێ خودانی چارۆگێ
چارۆگێ و چارۆگێ شل کە گرەی لە دەسرۆکێ

*؟؟؟= ئەو خشتەیەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی بەشی "ڕاپۆرتی هەڵە" بۆمانی بنووسن.
زۆر سپاس